لەسێدارە دانی حەوت هاووڵاتیی لە کوردستان لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی حەوت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٧:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی حەوت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم حەوت هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سنە و ئەلیگوودەرز جێبەجێ کراوە.


لە کۆی ئەو حەوت کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەش کەسیان  بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ)  و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
 

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٤ حاڵەت بووە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە و  ٢ کەس لە پارێزگای لوڕستان و کەسێک لە پارێزگای کرماشان لە سێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە