لەسێدارە دانی ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا هەر دوو مانگ ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

٣١ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا هەر دوو مانگ ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی (٢١ی مارس هەتا ٢١ی سێپتامبر)، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون و زیاترین ڕێژەی لە سێدارە دانیش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.

هەروەها، لە کۆی ئەو ٢٧ کەسەی کە لەسێدارە دراون، کەسێکیان منداڵ و سێ کەسیان ژن بوون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

کوشتنی ئەنقەست“ ٢٦ حاڵەت

ماددە سڕکەرەکان: ١ حاڵەت

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە : ١١ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٤ حاڵەت

پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت

پارێزگای لوڕستان: ٢ حاڵەت

پارێزگای خوراسان: ٢ حاڵەت

 

ناو و ناوبانگی ٢٤ کەس لەو ٢٧ کەسە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە و تەنیا ناوی ٣ کەس  کە لەئیلام لەسێدارە دراون و میدیا حکوومەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە