لەیلا زەر ئەفشان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنیکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانە بوو، بەڕێوەچوو.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٠٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنیکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانە بوو، بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی رەزبەری ٢٧١٩(٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەک بە ناوی ”لەیلا زەرئەفشان” لە بەندیخانەی شاری سنە بەڕێوەچوو.

لەیلا زەر ئەفشان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوژینەکەی دوای ٥ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە لە سێدارە درا.

ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە