مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگا

٢ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور، پێشنوێژی گوندی “ئەندیزێ” ی پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ئورمیەوە سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و کۆتاییاەکانی مانگی ڕەشەممە بە فەرمی ئەو بڕیارەی دادگای پێ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پڕوپاگەندە بۆ پرسە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و هەروەها چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەییەکان” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی بەخشی لاجانی پیرانشارە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

ئەو مامۆستا کوردە دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە