مامۆستایەکی زانکۆ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: مامۆستایەکی زانکۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی شاری بۆکانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: مامۆستایەکی زانکۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی شاری بۆکانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، د.ڕەشید کورمانج لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران“ بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

دوای ئەوەی ڕەشید کورمانج تانەی لەو بڕیارە داوە، پەروەندەی ناوبراو بە مەبەستی چاوپێخشاندنەوە ڕوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە.

د.رەشید کرمانج ناسراو بە ڕۆژ کورمانج کوڕی عەبدوڵڵا مانگی پووشپەڕ (ژوئیە)ی ئەمسا؛  بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوییە و دوکتۆرای زمان ناسی هەیە و ماوەی چەند ساڵ لە زانکۆی سۆرانی باشووری کوردستان وانەی وتووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە