مامۆستایەکی سەردەشتی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە

هەنگاو:مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری سەردەشت کە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو:مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری سەردەشت  کە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو دەستبەسەر  و بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٢٤ ژوئیە ٢٠١٨)، بەختیار عارفی یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و ڕاهینانی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد گوازراوەتەوە.

بەختیار عارفی لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٦ لەلایەن دادگایی شۆڕشی شاری ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە (جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح) و چالاکی مەزهەبی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم حوکمە لە مانگی رەزبەری ساڵی ٢٧١٧ لەلایەن لقی ١٣ دادگایی پێداچوونەوەی ئورمیە بۆ ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

بەختیار عارفی لە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٤ لە لایەن هێزە ئەمنتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوایی ٥ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە