مامۆستایەکی قوتابخانە لە سەقز هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی شاری سەقز کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتە ڕاگیراوە.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی شاری سەقز کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتە ڕاگیراوە.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد ساڵح شەکەری، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز دوای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارە بە هەنگاو ڕاگەیاند: “سەڕەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی شەکەری، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو دیار نیە و نەیانتونایوە کە چاویان پێی بکەوێت ”.

محەممەدساڵح شەکەری شەوی یەکشەممە (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

ناوبراو ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکانی شاری سەقز خەریکی وانە وتنەوەیە و پێشتر لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە