مامۆستایەکی مەهابادی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی قۆناغی ناوەندی (راهنمایی) مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٤ خەرمانان ٢٧١٩، ١٦:٤٦

 

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی قۆناغی ناوەندی (راهنمایی) مەهاباد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یاسر ئەمینی ئازەر، مامۆستای قوتابخانەکانی مەهاباد لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە  بە تۆمەتی بەشداری کردنی لە مانگرتنی مامۆستایان حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

یاسر ئەمینی ئازەر، یەکێک لە مامۆستایانی بەشی ڕیازی (ماتماتیک) قوتابخانەکانی ناوەندیی مەهابادە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (٧ی مەی ٢٠١٩)، دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ بانەمەڕ و پاش دوو حەفتە بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە