مامۆستایەکی کورد بە هۆی ڕخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانە بە هۆی ڕخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١١ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانە بە هۆی ڕخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی مامۆستا ”سەعید باقی“ کە پێشنوێژی گوندی تەرخانئاوا بووە، دەستبەسەر کردووە.

مامۆستا سەعید باقی بە هۆی ئەوەی کە لە نوێژی هەینی حەفتەی ڕابردوو  ڕخنەی لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد گرتووە و ناڕەزایەتی بە نیسبەت سیاسەتی حکومەتی ناوەندییەوە لەو بارەوە نێشان داوە، دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (١١ مانگ)، لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە کوژراون و ٢٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە