مامۆستایەکی کورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزدکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە مامۆستایەکی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٢:٥١

 

هەنگاو: هێزدکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە مامۆستایەکی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە شەوی دووشەممە (٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی ”ئومید شامحەمەدی“ و دەستبەسەریان کردووە.

ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بە مەبەستی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوای شەپۆلی دووهەمی مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، چەندین مامۆستای کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە