مامۆستایەکی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: مامۆستایەکی قوتابخانە لە مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:٣٤

 

هەنگاو: مامۆستایەکی قوتابخانە لە مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٧ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ”یاسر ئەمینی ئازەر“ یەکێک لە مامۆستایانی بەشی ڕیازی (ماتماتیک) قوتابخانەکانی ناوەندی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسر ئەمینی ئازەر ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان بووە و بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکانی ڕۆژی (١٢ی بانەمەڕ / ٢ی مەی)  و دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە قوتابخانە چووەتە دەرەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووش بە تۆمەتی بەشداری کردن لە مانگرتنە سەراسەرییەکانی مامۆستایان بانکی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە