١٠ مانگ بێسەروشوێنی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتییەکای خەڵکی مەریوان کە سەرەتای مانگی ژانویە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە سەرەڕایی بەدوواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی تا ئێس

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٥:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکای خەڵکی مەریوان کە سەرەتای مانگی ژانویە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە سەرەڕایی بەدوواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی ژانویەی ٢٠٢١ (بەفرانباری ٢٧٢٠) هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی محەمەد حوسێن یوسفی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یوسفی، ئەم بنەماڵە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیتلاعاتی شاری سنە و مەریوانیان کردووە، بەڵام ئەوان لە وڵامدا وتوویانە کە کورەکەتان لای ئێمە نیە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەی یوسفی ڕایانگەیاندووە محەمەد حوسێن لە باخەکەی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە لە درێژەدا ڕایگەیاند:" چەند ڕۆژ لەوەپێش بنەماڵەی یوسفی سەردانی دادگای مەریوانیان کردووە تا بتوانن نامەیەک لەسەر ئەوەی ئیتلاعات پێیان ڕابگەیێنێت کە کورەکەیان لە کوێ ڕاگیراوە وەربگرن، بەڵام عەلی‌رزا جەعفەری بەرپرسی دادگای مەریوان پێیانی ڕاگەیاندبوو باشتر وایە بچن ڕاگەیەندراوی ون بوونی کورەکەیان بڵاو بکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەمەد حوسێن یوسفی پێشتریش دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلفییەکان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە