مانگرتن لە بانە بەردەوامە و ٣٣ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو: مانگرتنی بازاڕیانی بانە پێی نایە بیست و پێنجەمین ڕۆژی خۆی و حیزبە سیاسییەکانی و ناوەندە مەدەنیەکانی کوردستان پاڵپشتی لە مانگرتوان دەکەن.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٣٥

 

هەنگاو: مانگرتنی بازاڕیانی بانە پێی نایە بیست و پێنجەمین ڕۆژی خۆی و حیزبە سیاسییەکانی و ناوەندە مەدەنیەکانی کوردستان پاڵپشتی لە مانگرتوان دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئەمرۆ چوارشەممە (١٩ی بانەمەڕی  ٢٧١٨ / ٩ مەی ٢٠١٨) کاسبکارانی شاری بانە لە حالێکدا ٢٥ ڕۆژ لە مانگرتنیان تێدەپەڕێت کە هیچکام لە داخوازیەکانیان دەستەبەر نەکراوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆش هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو بازار و دوکانەکانی شاری بانە داخراوە و سەرەڕایی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکان مانگرتن بەردەوامە.

یەکێک لە بازاریەکان بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاندووە: “لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەدان کەس لە بازاریان و دوکاندارانی بانە باگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراون”.

هەروەها ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەتیەکان چەندین دووکانیان بە زۆر کردەوە کە دواتر لەلایەن دووکاندارەکانەوە داخراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە سەرەتایی دەسپێکی مانگرتن لە شارەکانی کوردستان ٣٣ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی بانە. سەقز، مەریوان، جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان دەستبەسەر کراون کە زیاتر کە ٢٠ کەسیان خەڵكی شاری بانە بوون.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی هاوکاری ئەحزابی کوردستانی ئێران کە لە ٥ لایەنی سیاسی پێکهاتووە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە پشتیوانی لە خواستی خەڵکی بانە بکەن و ئەم مانگرتنەش لە شارەکانی دیکەی کوردستان دەستپێبکەن.

ڕەسوول خزری نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پارلەمانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خاکەلێوە لە وتووێژێک دا دەڵێ دەوڵەت لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی  قەدەخە کردنی کۆڵبەری و داخرانی سنوورەکان پەسەند کرا، ئەمە بووە هۆی بێکاری زیاتر کە ٧٠ هەزار کۆڵبەر.

بە پشت بەستن بە ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژران و ٦ کەسی دیکە بریندار کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە