مانگرتنی بازاڕیانی بانه و سەقز پێی نایە ٢ حەفتە

هەنگاو: بازاڕیانیشاری بانە ١٤هەمین رۆژی مانگرتنەکەیان تێپەڕ دەکەن و هەتا ئێستاش لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن و هاوکات بازاڕیانی سە.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:١٣

 

هەنگاو: بازاڕیانی شاری بانە ١٤هەمین رۆژی مانگرتنەکەیان تێپەڕ دەکەن و هەتا ئێستاش لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن و هاوکات بازاڕیانی سەقزیش دەستیان داوەتە مانگرتن.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ شەمە (٨ی بانەمەڕ/ ٢٨ی ئاپریل) دووکاندار و بازاڕیانی شاری بانه بۆ ماوەی ٢ حەفتەیە درگای دووکان و بازاڕیان داخستووە.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز باس لەوە دەکات کە بازاڕیانی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی خاڵە سنوورییەکان مانیان گرتووە.

یەکێک لە دووکاندارەکانی سەقز بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی راگەیاند که پاش دەستپێکی مانگرتنی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتن، لە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان جێگیر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو باسی لەوەش کرد کە خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سفرەی بەتاڵیان لەسەر شەقامەکان راخستووە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری رێکخراوی هەنگاو، لەماوەی ٢ حەفتەی رابردوودا ٢٠ کەس لە مانگرتوان و ناڕازیانی مانگرتنەکان دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ١٦ کەسیان لەدەستبەسەریدا ماونەوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە