مانگرتنی بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوو

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:١٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوسەلام موراد رزگە، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شنۆ لە ڕۆژی شەممە ١٢ی رێبەندانی ٢٧١٩ (١ی فێوریەی ٢٠٢٠) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٥ مانگ ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە بەندیخانە، مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدوسەلام لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوو ٧ جار دادگایی کراوە  و تا ئێستا حوکمەکەی ڕانەگەیندراوە.

عەبدوسەلام موراد رزگە ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەری ٢٧١٨ ( ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخانە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە