مانگرتنی گشتیی بەندکراوانی ژن لە بەندیخانە ئورمیە

هەنگاو: ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٠٧


هەنگاو: ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا، بۆ دووهەمین جار لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەستیان دایە مانگرتن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی لەو بەندە و هەروەها کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنان مانیان لە خواردن گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە مانگرتنی ئەو بەندکراوانە یەک ڕۆژە بووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر بە زوویی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا دیسان مانگرتنی خۆیان دەست پیدەکەنەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ ژنی بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بە هۆی ئەوەی کە توانایی دابین کردنی تێچویی نەخۆشخانەیان نەبووە، بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە چارەسەرییەکیان بۆ بکرێت، کەڕێندراونەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانە.

رۆژی شەممەوە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٢٨ی مارسی ٢٠٢٠)، نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە هەر بەو هۆیەوە مانیان لە خواردن گرتبوو.

مانگرتنی ئەو بەندکراوانە پاش مەرگی ژنێکی بەندکراو لەو بەندە دەستی پێکرد کە ناوی " فاتمە عەلیزادە" تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان دەستی پێکردووە. ناوبراو بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆناوە گیانی لە دەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە