مانگی خوێنینی کۆڵبەران، کوژرن و برینداربوونی ٣٤ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا زیاترین ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران تۆمار کراوە کە ٧٣.٥٪ ی ئەو قوربانیانە بە تەقەی ڕاستە

١١ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:١٠

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا زیاترین ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران تۆمار کراوە کە ٧٣.٥٪ ی ئەو قوربانیانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و حەشدی شەعبی کوژراون و بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون کە بە بەراوەرد لە گەڵ مانگی ئاوری کە ١٥ حاڵەت بووە، زیاتر لە ١٢٦٪ زیادی کردووە.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٨ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٧٣.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٤ مورد (٤ کوژراو) کە دەکاتە ١١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 مین: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە  ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتانی هێزە ئەمنیەکان: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کشتە) کە دەکاتە ٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢٢ حاڵەت (٨ کوژراو و ١٤ بریندار).

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٤ کوژراو و ٤ بریندار).

پارێزگای کرماشان:  ٤ حاڵەت (٢ کوژراو و ٢ بریندار).

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە