ماوەی دەستبەسەر کرانی عەلی ساکنی، پارێزەری کورد درێژ کرایەوە

هەنگاو: ماوەی دەستبەسەر کرانی عەلی ساکنی، یەکێک لە پارێزەرانی خەڵکی شاری سەقز کە پارێزەری بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدا

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٢٦


هەنگاو: ماوەی دەستبەسەر کرانی عەلی ساکنی، یەکێک لە پارێزەرانی خەڵکی شاری سەقز کە پارێزەری بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارەش بووە درێژ کرایەوە و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخرەاوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، عەلی ساکنی پارێزەری دەستبەسەر کراوی کورد دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەر کران ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی پێنج ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە و ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگیراوە.


یەکێک لە نزیکانەی عەلی ساکنی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ڕژاونەتە ماڵیان و ماڵەکەیان پشکنیوە.


ئەو پارێزەرە کوردە ڕۆژی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ شاری سەقز و دۆسیەی ناوبراو لە لقی سێ بازپۆرسی سەقز بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو وەکوو یەکەم سەرچاوە ڕایگەیاندبوو کە عەلی ساکنی بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و نەپاراستنی نهێنی دۆسیەی بەندکراوێکی سیاسی دەستبەسەر کراوە.


عەلی ساکنی پارێزەری هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراوە دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە