محەممەد تاهیر حوسێن پوور لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

محەممەد تاهیر حوسێن پوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی هاوینی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر و سزای ١

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٥

 

یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

محەممەد تاهیر حوسێن پوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی هاوینی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر و سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نێردراوەتە مرەخەسی و ئیدی ناگەڕێتەوە بۆ بەندیخانە و بەیەکجاری لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد بووە.

محەممەد تاهیر حوسێن پوور تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای نەغەدە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە و دوای دوو هەفتە و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی نەغەدەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و هەروەها بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی کورد لە نەغەدە کە دوای کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد هاتبووە ئاراوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە