محەممەد سەلیمی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

محەممەد سەلیمی تەمەن ٢٨ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی شە

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢١:٠٧


هەنگاو: شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

محەممەد سەلیمی تەمەن ٢٨ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی سەقز، بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزاکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی سەقز.

محەممەد سەلیمی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٨ی فێبریوەری) لە شوێنی کاری خۆی و بە بی نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە ٣٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای ١١ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سزایە دوای تانەی ناوبراو لە بڕیاری دادوەر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٨٣ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە