محەممەد ئەمین عەبدوڵڵایی بەندکراوی سیاسی پێشوو بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، محەممەد ئەمین عەبدوڵڵایی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان کە پێشتر محەممەد عەبدوڵڵایی براکەشی لە سێدارە درابوو، ڕۆژی

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١١:٤٥


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، محەممەد ئەمین عەبدوڵڵایی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان کە پێشتر محەممەد عەبدوڵڵایی براکەشی لە سێدارە درابوو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٤ی جۆزەردان بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لە دەست داوە.

محەممەد ئەمین عەبدوڵڵایی کە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨ دوای ١٤ ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور ئازاد کرابوو، سەرقاڵی مەڕداری بوو و ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە شاری سەردەشت بە هۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

محەممەد ئەمین عەبدوڵڵایی پاییزی ٢٧٠٨ (٢٠٠٨) لە کاتێکدا کە تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ساڵی دواتر بە تۆمەتی موحاریبە لە ڕێگای» ئەندامەتی و هاوکاری کۆمەڵە «لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە سزای ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی لە بەندیخانەی شارەکانی مەهاباد، سەردەشت، بۆکان، ئورمیە، تەبەس و بیرجەند تێپەڕان دواجار ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨ دوای ١٤ ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند ئازاد کرا.

جێگای باسە کە محەممەد عەبدوڵڵایی برای محەممەد ئەمین هاوکات لەگەڵ ناوبراو دەستبەسەر و ئەویش سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو کە سزاکەی ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە