محەممەدعەلی تاهێری پاش ٧ ساڵ بە ٥ ساڵی دیکە بەندکران مەحکووم کرا

هەنگاو: دامەزرێنەرانی عێرفانی حەڵقە کە خەڵکی کرماشانە پاش ٧ ساڵ بەندیخانە، حوکمی ٥ ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:١٩

 

هەنگاو: دامەزرێنەرانی عێرفانی حەڵقە کە خەڵکی کرماشانە پاش ٧ ساڵ بەندیخانە، حوکمی ٥ ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، محەممەد عەلی تاهێری خەڵکی کرماشان کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی عێرفانی حەڵقە و بە بۆنەی بیروباوەڕیەوە ماوەی ٧ ساڵە لە گرتووخانەدایە، سەر لە نوێ بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم درا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەز، ئەبولقاسم سەڵەواتی، سەرۆکی لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی حکومەت لە تاران، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر ئەم چالاکەدا سەپاند.

محەممەدعەلی تاهێری کە ٧ ساڵە لە بەندیخانەیە، دەبێ ئەم حوکمە نوێیەش لەوێ تێپەڕ بکات.

هەواڵدەریی “عێرفان” لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە پێشتر لقی ٣٣ی دیوانی بەرزی وڵات، ئەو تۆمەتەی کە لە دامەزرێنەری عێرفانی حەڵقە درابوو ڕەت کردبووە. بەڵام دادوەر سەڵەواتی دیسانەوە بە هەمان تۆمەت واتە فساد فی الارض حوکمێکی ٥ ساڵەی نوێی بەسەریدا سەپاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە