محەمەد جەباری داواکاری گشتی سنە، خوازیار جێبەجێ کردنی خێرای حوکمی سێدارەی مستەفا سەلیمی بووە

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لەم بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسە

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢١:١٥


هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لەم بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کراون، لە ژێر مەترسی سێدارەدان.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاپریکی ٢٠٢٠) بنەماڵە هەر یەک لە بەندکراوان، مستەفا سەلیمی و شۆرش مروەتی دوو بەندکراوی مەحکوم بە سێدارە بۆ بەندیخانەی سەقز بانگ کراون و ئەو دوو بەندکراوە بە دەست و پای بەستراو بۆ دیداری بنەماڵەکەیان هێنراون و دواتر رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.


مستەفا سەلیمی خەڵکی ئاوایی ئیلوی سەقز لە دایکبووی مانگی پوشپەری ١٣٤٧ی هەتاویە و لە ڕیکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٢ دەستبەسەر و بە تۆمەری “دژایەتی خوا” و دزی چەکدارانە” و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران” لە لایەن قزی گودینی دادگایی و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم بەندکراوە ماوەی چەند ساڵ پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە دوایی جیابوونەی لەو حیزبە گەراوەتەوە شاری سەقز، ناوبراو ١٧ ساڵ بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی سەقز و سنە دەستبەسەر بووە.


شۆڕش مروەتی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە تۆمەتی کوژرانی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگوستەری سنە، محەمەد جەباری داواکاری گشتی شاری سنە، بە هەبوونی دەسەڵاتی تەواو لە لایەن بەرپرسی گشتی قوەی قەزایی، داوای لە سێدارەدانی بەپەلەی مستەفا سەلیمی و شۆرش مروەتی کردوە.

هەنگاو زانیویەتی، دوو جەروسەقیل بۆ بەندیخانەی سەقز گوازراونەتەوە و هەموو تەلەفۆنەکانی نێو ئەو بەندیخانە بچراوە.

ئەو دوو بەندکراوە لە کاتی ڕاپەرین لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠، لە گەڵ زیاتر لە ٧٠ بەندکراوی دیکە لەو بەندیخانە هەڵاتن و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە