محەمەد سەلاس بە زوویی لەسێدارە دەدرێت

هەنگاو: بە کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان، مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی بەندکراوی عەقیدەتی خەڵکی لورستان لە ئارادایە.

٢٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: بە کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان، مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی بەندکراوی عەقیدەتی خەڵکی لورستان لە ئارادایە.

بەپێێ هەواڵێکە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو ، شەممە (٢٦ی جۆزەردان ٢٧١٨) بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە بنەماڵەی یاوەرمحەممەد سەلاسیان ڕاگەیاندووە کە بۆ ئاخرین دیداریان سەردانی بەندیخانە بکەن و لەوانەیە ڕۆژی چوارشەممە حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ بکرێ.

محممەد سەلاس یەکێک لە دەروێشەکانی گونابادی، تەمەن ٥٠ ساڵان و خەڵکی شاری بروجردی سەربە لوڕستانە کە بە تاوانی کوشتنی چەند کەس لە هێزەنیزامیەکانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە