محەمەد شەریف سالم دیسان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە کە دوای ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، نێردرابوویە مرەخەسی،

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٥٣


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە کە دوای ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، نێردرابوویە مرەخەسی، سەر لەنوێ گەڕێندرایەوە بۆ ناو بەندیخانە.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە هەنگاو گەیشتووە، ڕۆژی دووشيممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، محەمەد شەریف سالم، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئورمیە دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ مرەخەسی دیسان گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەیە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی (١٠ی مەی) دوای ئەوەی لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی ئورمیە گوازرایەوە و لەوێوە نێردرایە مرەخەسی.


محەمەد شەریف سالم تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ئورمیەیە کە هاوینی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و پاییزی هەمان ساڵ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئە وحوکمە مانگی بەفرانبار لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ سێ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە