محەمەد عەلی تاهیری بۆ بەندی تاوانبارانی تایبەت بە ماددە سڕکەرەکان گوازرایەوە

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهیری بەندکراوی مەزهەبی کوردی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەی عیرفانی حەڵەقە بۆ بەندی تاوانبارانی تایبەت بە ماددە سڕکەرەکانی.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:٣٥

 

هەنگاو: محەمەد عەلی تاهیری بەندکراوی مەزهەبی کوردی خەڵکی کرماشان و دامەزرێنەی عیرفانی حەڵەقە بۆ بەندی تاوانبارانی تایبەت بە ماددە سڕکەرەکانی بەندیخانەی تاران گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، محەمەد عەلی تاهیری، کە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ی لە لایەن لقی ١٢ی دادگای شۆڕشی تارانەوە پاش ٧ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە سەرلەنوێ ٥ ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی دووشەمە (١١ی پووشپەڕی ٢٠١٨ / ٢ی ژاوئیەی ٢٠١٨) بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووتر بۆ بەندیخانەی فەشافویەی تاران گوازراوەتەوە.

ناوبراو پێشتر چەندین جار داوای کردبوو کە بیگوازنەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانەی ئێڤینی، بەڵام بۆ بەندی تایبەت بە تۆمەتبارانی ماددە سڕکەرەکانی بەندیخانەی فەشافوویە گوازراوەتەوە.

محەمەدی عەلی تاهیری خەڵکی کرماشانە و ١٧ ساڵ پێش ئێستا دامەزراوەیەکی بەناوی “عرفان حەڵەقە” دامەزراند و لە ٧ ساڵ پێشەوە دەستبەسەر کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە