محەمەد و حەمید پەروازە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شارەدێی "نێ" سەر بە مەریوان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٣٢

 

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شارەدێی  "نێ" سەر بە  مەریوان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چواشەممە (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، حەمید پەروازە تەمەن ٢٨ ساڵ و محەمەد پەروازە تەمەن ٢١ ساڵ دوای ٩٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان گوازرانەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی هەینی (٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی گوندی نێ بە ناوەکانی ”بڕیار کاوە“ تەمەن ٢٥ ساڵ و ”موحسین فەرەهمەند“ تەمەن ٢٦ ساڵ بۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.

پێشتر موحسین فەرەهمەند پاش ٧٧ ڕۆژ و بڕیار کاوە پاش پاش دوومانگ بەندکران ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە