محەمەد پەروازە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی گوندی نێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٣٥

 

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی گوندی نێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی ڕێبەندان ٢٧١٨/ ٣ی فێوریەی ٢٠١٩) محەمەد پەروازە یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ئاوای نێ سەربە شاری مەریوان، دوای سەد ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تەمەنی  وتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

محەمەد پەروازە تەمەن ٢١ ساڵ و کوری مەلا حەسەن، ڕۆژی هەینی(٢٧ی رەزبەری ٢٧١٨ / ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ئەو گەنجە مەریوانیە ئێوارەی چوارشەممە (٢٦ی بەفرانبار) لەگەڵ حەمید پەروازە، دوای ٨٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ بەندیخانەی گشتیی مەریوان گوازرایەوە.

حەمید پەروازە ڕۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە