محەمەد ئیبراهیم زادە بە بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٠:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد ئیبراهیم زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی خورینجی پیرانشار ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی چوارمانگ بوو کە لەدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیرابوو و ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرابوویەوە.

محەمەد ئیبراهیم زادە ڕۆژی یەکشممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون کە چوار کەسیان دیکە ئازاد کراون و سەلام بازرگانی هێشتا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە