محەمەد ئەمین شیلان ئابادی خۆی بە بەندیخانە شنۆ ناساند

هەنگاو: محەمەد ئەمین شیلان ئابادی هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، خۆی بە بە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٥٣

 

هەنگاو: محەمەد ئەمین شیلان ئابادی هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، خۆی بە بەندیخانەی شاری شنۆ ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەمەد ئەمین شیلان ئابادی کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی حەلبی شاری نەغەدە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ ساڵ بەندکرانەکەی، خۆ بە بەندیخانەی شاری شنۆ ناساندووە.

محەمەد ئەمین شیلان ئابادی پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و هەروەها ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە ( ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٧/ ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ٤ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاه ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە