مردنی گوماناوی بەندکراوێکی ٢١ ساڵە لە بەندیخانەی کرماشان + وێنە و ئامار

هەنگاو:بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان، بە شێوەیەکی گوماوایی گیانی لەدەست داوە بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە گووماناوییەکانی

٢٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:١٥

 

هەنگاو:بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان، بە شێوەیەکی گوماوایی گیانی لەدەست داوە بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە گووماناوییەکانی بەندیخانە لەماوەی مانگی ڕابردوو دا پێنج بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بەندکراوێکی کورد ناوی ئارمین یوسێفی، بە شێوەیەیکی گوماناوی لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، ئارمین یوسێفی تەمەن ٢١ ساڵ، کوری برارعەزیز و خەڵکی ئاوایی زمکانی سەربە شاری سەلاسی باوەجانی بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بەپرسانی بەندیخانە ڕایانگەیاندووە کە ئارمین خۆی کووشتوە، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو دەنگۆیەیان بە درۆ خستووەتەوە.

تەرمی ئارمین ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کرماشان کراوە، ناوبراو بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لەبەندیخانە بوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا،  لانیکەم ٥ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، کرماشان و کەرەج بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە