مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر، شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر، شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتێر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد، لە ناو ئۆفیسەکەی خۆیدا لە ناوەندی "ئەدەب" دەستبەسەر کراوە.

ئەو نووسەرە کوردە لە پاش دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە