منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن سپای پاسدارانی شنۆوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵەیان دەستبەسەر کرد.

٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٢ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی حەسەن نووران و چوونەتە نێو نانەواخانەیەک و دەستیان کردووە بە پشکنینی ئەو شوێنە و مۆبایلی چەند کەسیان زەوت کردووە و پشکنیویانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی  ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە دوایی پشکنینی مۆبایلەکان،  مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵیان بە ناوی “رەشید مستەفا” دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە لەدرێژەدا وتی کە هێ زەکانی سپای پاسداران بە بیانووی ئەوەیکە لە نێو مۆبایلی ئەو هاووڵاتیە وێنەی شۆرشگێڕانی کوردی تێدا بووە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە

هێزەکانی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو لە سێ ڕێیانی سەرگی، پرداوێ و حەسەن نووران، دەستیان دابوویە خاڵی پشکنینیان دانابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە