منداڵێکی مەریوانی بە هۆی کەوتنی دەرگای ڕزیوی تۆڕی بێهداشت گیانی لە دەست دا

منداڵێکی مەریوانی بە هۆی کەوتنی دەرگای ڕزیوی تۆڕی بێهداشت گیانی لە دەست دا

12:47 - 4 October 2018

 

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەریوان بە هۆی کەوتنی درگای تۆڕی دەرمانی ئەوشارە بە سەریدا گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) کچێکی ٥ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە ناوی “پەریا غولام وەیسی” بە هۆی کەوتنی درگای کۆنە و ڕزیوی ناوندی درمانی “هجرەت”ی ئەو شارە بە سەر سەریدا، بە تووندی بریندار و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئەیوب غولامی، بەرپرسی تۆڕی دەرمانیی مەریوان ڕایگەیاندووە کە ئەو درگا بە هۆی ئەوەیکە چەند کوڕی گەنج خۆیان پێیدا هەڵواسیوە هەڵگەندراوە و کەوتووەتە سەر زەوی.

 بەڵام، سەرچاوە خۆجێیەکانی ئەوەیان ڕەد کردووتەوە بە هەواڵنێری هەنگاو یان ڕاگەیاندووە کە ئەو درگا بە هۆی کۆن و ڕزیوبوونیەوە بووەتە هۆی کوژرانی ئەو منداڵە.