مێرمنداڵێکی کورد لە کرماشان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی سونقوڕ کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:٤٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی میرمنداڵێکی خەڵکی سونقوڕ کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی ”حەمید ئەوسەتی“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

حەمید ئەوسەتی لە دایکبووی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٧٤ی هەتاوی و خەڵکی گوندی “سفید زەنگوور”ی سونقوڕ و کولیایی بووە کە بەهاری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە هۆی کوشتنی هاوڕێیەکیەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ماوەی ٦ ساڵە کە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە. حەمید لەگەڵ هاوڕێیەکی لەگەڵ  کەسێکی دیکە کە گێچەلی بۆ خۆشکی حەمید ساز کردبوو، ببوە دەمەقاڵەیان و دواتر حەمید چەقۆیەکی لێدابوو و کوژرابوو. حەمید دوای دەستبەسەر کران لەلایەن دەزگای دادوەریی سونقوڕەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساڵی ڕابردوو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە حەمید ئەوسەتی بە زوویی لە سێدارە بدرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە