موحسین مەحاڵی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکرد، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢١:١٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکرد، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، موحسین مەحاڵی بەندکراوی مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو نێردرایە مرەخەسی و ئیدی ناگەڕێتەوە بەندیخانە و بە یەکجاری ئازاد کرا.

موحسن مەحاڵی زستانی ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بەهاری ٢٠٢٠ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو  دواتر لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لە دادگای پیداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

موحسین مەحاڵی مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە