سێ ژینگەپارێزی کورد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پاوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو:یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری نەوسوود لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانی لەدەست دا.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٢:٢٢


هەنگاو: سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆبی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەری ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی پاوە گیانی لە دەست داوە.

 ناسنامەی ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی موختار خەندانی خەڵکی نەوسوود ، بیلال ئەمینی خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتووی پاوە و یاسین کەریمی خەڵکی گوندی شمشێر بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


موختار خەندانی وتەبێژی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری و ئەندامی کۆمیتەی ئۆپەراسیۆنی ژینگەپارێزی “ژیوای”ی شار پاوە بوو.


ئەو سێ کەسە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە پارێزراوەکانی بوزین و مەرەخێڵ گیانیان لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە