موختار زارعی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موختار زارعی، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی بێهروز شەرەفی یووسفوەند، حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

موختار زارعی بە تۆمەتی “بێ رێزی بە ڕێبەری حکومەتی ئێران” دوو ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” سالێک بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا. ناوبراو لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەو حوکمە لەحاڵێکدا بەسەریدا سەپێندراوە کە خۆی لە دانیشتنی دادگا حازر نەبووە.

موختار زارعی ڕۆژی (شەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٣٢ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای بانگکران بۆ دادگای سنە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە