موختار منبەری و سەیدڕەزا ئەحمەدی بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و پیرانشار کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٤٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و پیرانشار کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٩)، موختار منبەری، دوای زیاتر لە دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

موختار منبەری خەڵکی گوندی نیەر، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

لەلایەکی دیکەوە، سەید ڕەزا ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز پاش زیاتر لە چوار مانگ بەندکران و بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە.

سەیدڕەزا ئەحمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە