موختار ئەسەدنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: موختار ئەسەدی، ئەو مامۆستا کوردەی کە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٠٨

 

هەنگاو: موختار ئەسەدی، ئەو مامۆستا کوردەی کە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩)، موختار ئەسەدی مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان کە حەفتەی ڕابردوو دوای مانگرتنی مامۆستایانی سنە، دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمیتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا، ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە دەستی بەستراو بۆ لقی دووی دادگای شۆرشی سنە گوازرابوویەوە و دادوەر بۆ ئازاد کردنی موختار ئەسەدی داوای ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتەی کردبوو.

موختار ئەسەدی رۆژی پێنجشەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٤ی فێوریە ٢٠١٩) لە کاتی گەرانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە