موختار ئەسەدی مامۆستای کورد بە دەستی بەستراو بۆ دادگا گوازرایەوە

هەنگاو: موختار ئەسەدی مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان دوای یەک هەفتە دەستبەسەکران، بە دەستی بەستراو ڕەوانەی دادگا کرا.

١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٢١

 

هەنگاو: موختار ئەسەدی مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان دوای یەک هەفتە دەستبەسەکران، بە دەستی بەستراو ڕەوانەی دادگا کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ٢٠ی فێوریە ٢٠١٩) موختار ئەسەدی مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان کە حەفتەی ڕابردوو دوای مانگرتنی مامۆستایانی سنە، دەستبەسەر کرابوو، ئەمرۆ بە دەستی بەسترا بۆ لقی دووی دادگای شۆرشی سنە گوازرایەوە.

سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەوبارەوە بە هەنگاوی  ڕایگەیاند، دادگاه بۆ ئازاد کردنی موختار ئەسەدی داوای ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتەی کردووە.

موختار ئەسەدی رۆژی پێنجشەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٤ی فێوریە ٢٠١٩) لە کاتی گەرانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە