مورتەزا حەق بەیان بە پاوەنەوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی مافی مرەخەسی پێدرا

مورتەزا حەق بەیان ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە کە لە کاتی دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان و پەردەی گوێی دڕابوو، لە

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٠٣


هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

مورتەزا حەق بەیان ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە کە لە کاتی دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان و پەردەی گوێی دڕابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە پاوەنی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی مافی مرەخەسی پێدراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مورتەزا تەمەن ٤٨ ساڵ لە کاتی دەستبەسەرکرانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستی بریندار بووە و پەردەی گوێی دڕاوە.

مورتەزا حەق بەیان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ (١٩ی مەی ٢٠٢٢) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.

شەهرام ئەمجەدیان و مورتەزا حەق بەیان دوو چالاکی بواری میدیای خەڵکی سنە ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەر کامەیان بە بارمتەی ٢٦٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلێگرامی «اعمک» (ئاشکرا کردنی کارکردی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان) دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری میدیای خەڵکی هاوینی ڕابردوو سنە لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی «بێ ڕێزی بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوە بەڵگەنامە حکومەتییەکان» هەر کامەیان سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٩٠ قامچی و هەروەها پێ بژاردنی ١٠ ملیۆن تمەن پارەی نەختیان بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە