موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی نەوشەهر گوازرایەوە

هەنگاو: موژگان کاووسی نووسەر و لێکۆڵەری کوردیخەڵکی شاری کەلاردەشت لە باکووری ئێران، بۆ بەندیخانەی شاری نەوشەهر گوازرایەوە.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٠٨

 

هەنگاو: موژگان کاووسی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردی خەڵکی شاری کەلاردەشت لە باکووری ئێران، بۆ بەندیخانەی شاری نەوشەهر گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٩)، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت دوای نزیک بە سێ حەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ساری ناوەندی پارێزگای مازەندەران، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەوشەهر گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کاووسی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەوان لەو ماوەیەدا توانیویانە یەک جار و لە ڕێگای تەلەفەنوون لەگەڵ موژگام قسە بکەن.

موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر کرا.

موژگان کاووسی لە دوو پۆستی ئاخری لاپەڕەی ئینتستاگرامەکەی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوو کەس لە گیان بەختکردوانی خۆپێشندانەکانی ئەم دواییانەی جوانڕۆ و مەریوان داوای لە خەڵک کردووە کە بەرابەر کوشتنی خۆپێشاندەران  بێدەنگ نەبن و بێدەنگی وەکوو خیانەت ناوبردووە.

ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە کورتە  فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت  لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.

موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور،بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە