موژگان کاووسی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کەلاردەشت لە باکووری ئێران کە حوکمی ٧٦ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٣:٣٨


هەنگاو: موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کەلاردەشت لە باکووری ئێران کە حوکمی ٧٦ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کەلاردەشت و دانیشتووی نۆشەهر دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.


مستەفا نیلی، پارێزەری ناوبراو لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە: ”ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی نۆشەهر بە پێچەوانی مادەەی ٥٠٠ ئایینامەی دادڕەسی تاوانەکان بە بێ بانگ کردن فەرمانی دەستبەسەر کرانی ناوبراویان دەر کردووە.


موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو مانگی سەرماوەز لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.


ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە کورتە فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.

موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور،بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە