میدیاکاریکی بانەیی حوکمی ٧٤ زەربە قامچی بۆ بڕایەوە

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە شاری بانە حوکمی لێدانی قامچی بەسەر میدیاکارێکی ئەو شارەدا سەپاند.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٢٩

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە شاری بانە حوکمی لێدانی قامچی بەسەر میدیاکارێکی ئەو شارەدا سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی شاری بانە، شوجاع حوسێن زادە میدیاکار و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی بانە نیوزی بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی تۆمەتبار کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کەناڵی بانە نیوز و بە بێ بەشداری شوجاع لە دانیشتنەکەدا بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

شوجاع حوسێن زادە خەرمانانی ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە