میلاد عەزیمی لەسێدارە نەدرا، ئەو بڕە پارەی کە پێویست بوو کۆ کرایەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی میلاد عەزیمی، ئەو منداڵە کرماشانیەی کە بڕیار بوو ئەمرۆ بەرێوە بچێت، ڕاگیراوە.

١٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٣٣

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی میلاد عەزیمی، ئەو منداڵە کرماشانیەی کە بڕیار بوو ئەمرۆ بەرێوە بچێت، ڕاگیراوە.

بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە (١٤ی سەرماوەز، ٥ی دسامبر) حوکمی سێدارەی میلاد عەزیمی، گەنجێکی خەڵکی کرماشان لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە هۆی کوشتنی هاورێکەی حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەرێوە بچێت.

یەکێک لە نزیکانی میلاد لەمبارەوە بە هەنگاو ڕاگەیاند، حوکمی سێدارەی میلاد جێبەجێ نەکراوە و لە لایەکی دیکەوە ئەو بڕە پارەیەی  کە بنەماڵەی کوژراو دوایان کردبوو، لەلایەن خێرخوازانەوە کۆ کراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەکە لە دریژەدا وتی کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا بڕی ٥٥٠ میلیۆن تمەن  کە لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە داواکرابوو لەڕێگای ڕێکخراوی جێبەجێ کردنی حوکمەکانەوە خراوەتە سەر حسێبی بانکی حکومەت و بڕیارە بنەماڵەی کوژراوەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فەرمی پارەکە وەر بگرن و هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی میلاد واژۆ بکەن.

میلاد عەزیمی لەکاتی ئەنجامی تاوان تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی هەبەووە وەک خۆی باسی کردووە بە هۆی ترس و گوشاری هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کوشتنەی وە ئەستۆ گرتووە و هەتا تەمەنی ١٨ ساڵان لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی تاوانبار لە کرماشان ڕاگیراوە و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە و بڕیارە حوکمەکەی ١٤ سەرماوەز بەڕێوە بچێت.

بنەماڵەی کوژراو ڕەزامەندییان نیشان داوە هەتا لەهەمبەر وەرگرتنی بڕی ٥٥٠ میلیۆن تمەن ئەو لاوە ببەخشن و لەسێدارە نەدرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە