میلیتاریزە کرانی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە و تۆپبارانی بەرزاییەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: لە پاش تێكهەڵچوونی چەکداریی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک سنوورەکانی ئورمیە و کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ هێزەکانی سپ

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٣:٣٤

 

هەنگاو: لە پاش تێكهەڵچوونی چەکداریی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک سنوورەکانی ئورمیە و کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداران، ناوچەی تێکهەڵچوونەکە تۆپباران دەکەن و هێلی کۆپتەرە سەربازییەکانیش بەرسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران، بەرزاییەکانی سنووری تەرگەوەڕ و بە تایبەت کوێستانی بەردەڕەشیان میلیتاریزە کردووە و چیاکانی ئەم ناوچەیە تۆپباران دەکەن.

پەیامنێری هەنگاو لە ئورمیە ڕایگەیاند چەندین هێلی کۆپتەری سەربازییش بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ئەم چالاکییانە لە پاش تێکهەڵچوونی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕوویاندا. لە ئەنجامی تێکهەچوونەکەی دوێنێدا و بە پێی ڕاپۆرتەکانی هەنگاو، دوو ئەفسەر و سەربازێکی پاسەوانی سنوور کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە