میلیتاریزە کردنی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسداران چەک و چۆڵێکی زۆری ڕەوانەی شارە جیاجیاکانی کوردستان کردووە.

١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٧:٠٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسداران چەک و چۆڵێکی زۆری ڕەوانەی شارە جیاجیاکانی کوردستان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨  ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩)، سپای پاسداران چەندین تانکی هێناوەتە ناو شاری سنووری جوانڕۆ لەپارێزگای کرماشان و لە بنکەی سپای ئەوشارە جێگیری کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  ئەو هێزانە تانکەکانیان بە ناوی شەقامەکانی شاردا سووڕاندووە و ویستوویانە کە بەو کارەیان خەڵکی شارەکە چاوترسین بکەن.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش سپای پاسداران دەیان تانکی ڕەووانەی ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە و شنۆ کردبوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٩٧ چەکداری ئێران لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە