میلیتاریزە کردنی کوردستان و تۆپباران کردنی سنوورەکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: سپای پاسدارانی ئێران بە لێشاو هێزە سەربازی بۆ ناوچەی ئورمیە بەڕێ دەکات و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، کوێستانەکانی .

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: سپای پاسدارانی ئێران بە لێشاو هێزە سەربازی بۆ ناوچەی ئورمیە بەڕێ دەکات و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، کوێستانەکانی ناوچەی ئورمیە و شنۆی تۆپباران کردووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨/ ١٩ی ژوئیە ٢٠١٨)، دەیان ئۆتۆمبێلیی سپای پاسداران بە چەکی سوک و قورس بۆ ناوچە کوێستانیەکانی مەرگەوڕی ئورمیە بەڕێکراون.

هەواڵنێری “هەنگاو” وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند کە، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە ماوەی شەوی ڕابردوو بە بەردەوامی کوێستانەکانی سنووری شنۆ و ئورمیەیان تۆپباران کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ژمارە زۆری مەڕدارانی ناوچەکە لە ترس تۆپباران شوێنەکیان بە جێ هێشتووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، حکومەتی ناوەندی ئێران، هەوڵی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی داوە و لە ناوچە جیاجیاکان سپا و ئەرتەش، پایەگایان لێ داوە و ڕۆژانە ناوچە سنووری و کوێستانیەکانی سەر سنوور تۆپباران دەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە