میلیتاریزەکردنی سنووری نۆدشە و جێگیرکردنی سەدان کەس لە هێزە تایبەتییەکانی سپای پاسداران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسدارن هێزێکی زۆری لە سنوورەکانی نۆدشەی پارێزگای کرماشان جێگیر کردووە.

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٨:٥٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای پاسدارن هێزێکی زۆری لە سنوورەکانی نۆدشەی پارێزگای کرماشان جێگیر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سەدان کەس لە هێزە تایبەتییەکانی سپای پاسداران لە پایگاکانی ”ملەندو، هانە گەرمەڵە، زاوەر، ئاوێسەر و..) ی نۆدشە سەر بەشاری پاوە جێگیر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری نۆدشە لەوبارەوە ڕایگەیاند: ”لەگەڵ ئەو هێزانە جۆرە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان هێناوەتە ئەو پایگایانە کە خەڵکی ناوچەکە پێشتر لەوانەیان نەبینیوە و ئەگەری زۆر بەرهەمی ڕوسیا بن.“

لەلایەکی دیکەوەوە، ڕۆژانە دوو کۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و هێز دەگوازنەوە بۆ ئەو پایگایانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە.

یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران کە خۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هێنراوی تایبەتن بە کاری سیخوڕی و موخابراتی  و بە سەرنجدان بە هێنانی ئەو هێزە زۆرە، شیمانەی ئەوە دەکرێت کە سپای پاسداران بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپۆراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا بێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە